كورد و خانه‌گومانیی رووخێنه‌ر ...

یه‌که‌م: له‌م ماوه‌دا كه مامۆستایانی ئێره له مان‌گرتنی یه‌ك له دوای یه‌كدا بوون، هه‌موو باوك و دایكه‌كان هه‌وڵیان داوه كه منداڵه‌كانیان وا ئێستا مامۆستان و كورد وته‌نی " به سه‌ر كاره‌وه‌ن " ! له تێكه‌ڵ‌بوونیان به‌و كارانه‌وه به‌رگری بكه‌ن! بۆچی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نێكیان رابوردووه و عومرێكیان لێ‌گوزه‌راوه هێنده له رووداوه‌كان خانه‌گومانن؟! چییه وا مه‌سه‌لی " هۆشت به كڵاوه‌كه‌ی خۆته‌وه بێت " كه‌وتووه‌ته ناو فه‌رهه‌نگی ئێمه‌وه؟

دووهه‌‌م: نایه‌وێت مێژوو بخوێنیته‌وه! پێویست به‌وه ناكات مشت و مڕ له سه‌ر رابردوو بكه‌‌یت! ئه‌م وه‌زعه ئێسته تێیدا ئه‌ژین به‌رهه‌می بیر و رێژه‌ی ژیربوونی خۆمان و هه‌موو باوك و دایكه‌كانمه له درێژه‌ی مێژوودا! عاده‌تمان كردووه خۆمان به موقه‌دده‌س و ئه‌وانی‌تر به دوژمن بزانین! بێ‌خه‌به‌ر له‌وه – یان خۆ له بێ‌خه‌به‌ری‌دان له كاتێكدا كه ئاگاین! – هه‌میشه له پاڵ هه‌ر كه‌ڵه‌پیاوێك و له كه‌نار هه‌ر شێره‌ژنێكی كورددا، چه‌ند حیزه‌فێڵ‌كه‌ر و سه‌ردانه‌وێن بۆ نه‌یاران بوون و " معادله " ی كوردیان به هۆی به‌هێزتر بوون و نه‌فه‌ری زۆرتر به لای خۆیان‌دا كێشاوه و ئێسته‌یان بۆ ئێمه و خۆیان خولقاندووه!

سێهه‌م: باوك و دایكه‌كانمان به چاوی خۆیان دیویانه كه شۆڕشگێڕانی دوێنێ، به ئاسانی وازیان له شوعاره‌كانیان هێناوه و هه‌میشه ئه‌وانه‌ی دڵپاك و بیرچاك و هه‌ست‌خاوێن بوون زه‌ره‌ریان كردووه و به هه‌زاران گیانی ئازیز له‌م ناوه‌دا له لێدان كه‌وتوون و چه‌ندبه‌رابه‌ری خۆیان دڵیان سووتاندووه و ئێستا كه ئه‌بینن هیچ نه‌گۆڕدراوه و ئه‌وانه‌ی كاره‌كانیان ئه‌گێڕا زه‌ره‌رێكیان نه‌كردووه حه‌سره‌ت بۆ سادده‌یی خۆیان ئه‌خۆن و ئیتر نایه‌ڵن مناڵه‌كانیان هه‌ڵه‌ی خۆیان دووپات بكه‌نه‌وه و تێكه‌ڵی له جه‌ریانێكدا بكه‌ن كه زه‌ره‌ری بێت بۆیان و كه‌سانێكی‌تر خێره‌كه‌ ببینن! ئه‌م بیره له ئه‌وپه‌ڕی رووخێنه‌ریدا، نیشانی‌داوه كه لێره زۆر خراپیش نه‌بێت!

چواره‌م: كه وابوو و هه‌وایه‌كی بێ‌بڕوایی له ناو جه‌ماوه‌ردا زاڵ بوو ئایا ئه‌بێت خولقێنه‌رانی ئه‌م خانه‌گومانی و بێ‌بڕواییه هه‌ر وا خه‌ریكی چه‌واشه‌گه‌ری بن و له ناو ته‌وه‌ههومی رێبه‌ریدا مه‌ست بن؟! كورد ئیسباتی كردووه زوو ئه‌مانه‌ی له بیر ئه‌چێته‌وه!

/ 4 نظر / 14 بازدید
حسين

برا تو هيْشتا مندالْی

سه‌لاح

جه‌نابی حسه‌ین! سلێمانی چ خه‌به‌ر! دیاره تۆ زۆر گه‌وره‌ی! فره‌یش دیاره!

باوان

می دونی شبيه چی هستی ؟ميمون