" كه‌نگاوه‌ر " شاری تۆراو له كوردستان !

چه‌ند رۆژی رابوردووم له چه‌ند شاری پارێزگای كرماشان‌دا به‌سه‌ر برد. زۆرتر له " كه‌نگاوه‌ر " بووم! له " هه‌مه‌دان " ه‌وه به‌ره‌و " كرماشان كه رێ ئه‌كه‌ویت و دوای گوزه‌ر له شاری "ئه‌سه‌دئاوا" و له 95 كیلۆمه‌تریدا ئه‌گه‌یی به كه‌نگاوه‌رێك كه خه‌ڵكه‌ی كوردن و به فارسی ئه‌دوێن و به كوردی گۆرانی ئه‌ڵێن! تێكه‌ڵێك له دوو شتی پێچه‌وانه! تا ئه‌مڕۆ هێنده دڵم نه‌گیرابوو. ئه‌مانه مه‌زڵوومترین كورده‌كانی ده‌ورانن! له كاتێكدا كه هه‌موو هێزی میدیای كوردی بۆ یارگیری سیاسی هه‌وڵه‌كانیان له سه‌ر چه‌ند شوێنێكی تایبه‌تی و تیكراریی كوردستان داناوه، ئێره‌یه‌ك كه دانیشتووانی پتر له هه‌ر شوێنێكی‌تر " هویت " ی كوردییان كه‌وتوه‌ته مه‌ترسیی له به‌ین چوون ( بۆ دڵخۆشی خۆم ئه‌مه ئه‌ڵێم چون ئه‌و شته‌ی من دیم به مانای له ناو چوونی شوناسی كوردیی دانیشتوانی ئێره بوو!) به ته‌واوی له بیر چووه و ناوی له هیچ شوێنێكدا نابینرێ و نابیسرێت! چه‌ند خاڵی شاز له دیداره‌كه‌مدا كه بۆ به‌شداریی له شایی و زه‌ماوه‌نی دۆستێكدا بوو كه‌وته به‌رچاوم:

  • كه به‌شدارانی كۆڕی شایی منیان به پانتۆڵی كوردییه‌وه ئه‌دی، وه‌ك چۆن له لای خۆماندا خه‌ڵكی له دیتنی كه‌سێكی بیانی ( كه خۆیان به " خارجی " ناویان ئه‌به‌ن!) تووشی دڵه‌ته‌پێ! و تێكه‌ڵێك له به شوێنیاندا كه‌وتن و سه‌رسووڕمان ئه‌بن، هه‌وڵیان ئه‌دا هه‌واڵی نوێی كوردستان بزانن و ببیسن. به ئیشتهاوه گوێیان ئه‌گرت بۆ قسه‌كانم و گله‌یی توند و سه‌ختیان بوو له كورده‌كانی ئه‌ولاتر كه ئه‌مان به كورده جه‌علی!!! ناو ئه‌به‌ن و به‌س خۆیان به كورد ئه‌زانن!
  • هه‌موو كاتی زه‌ماوه‌نه‌كه رازابووه‌وه به جۆره‌كانی هه‌ڵپه‌ڕكێیی كوردی و گۆرانیبێژه‌كه‌یش كه زۆرێ له گۆرانییه كوردییه‌كانی به جوانی و بێ‌له‌هجه ئه‌وته‌وه ته‌نانه‌ت له كوردی له كاتی قسه‌كردنیشدا حاڵی نه‌ئه‌بوو و ته‌نیا وشه‌كانی له به‌ر كردبوو!
  • حاڵه‌تی رۆحیم به دیتنی ئه‌م خه‌ڵكه تینووی كوردییه‌ته تێكه‌ڵێك بوو له نوقورچك و ختووكه! گریان و پێكه‌نینی هاوكات! نه‌مئه‌زانی ئه‌بێ له دیتنی ئه‌م هه‌سته شاد بم یان له دووركه‌وتنه‌كه‌یان له ئه‌سڵی خۆیان گریان بم؟
  • جارێ مانووی رێگه‌م و شتم بۆ نایه‌ت! ده‌رفه‌ت بوو قسه‌ی زۆرم پێیه!

 

/ 1 نظر / 15 بازدید
sobhi

سلام 1- سفر خوش 2- زيبايي عروسيهاي كردي در لباسهاي كردي دو چندان ميشود و خوشحالم در يك همچين جايي با لباس كردي رفته اي عروسي 3- حالت روحيت بسيار زيبا بود 4- اميدوارم هر چه زودتر خستگي ات در رود