دیسان هاوین و " شله خه‌جێ " !<?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

به هاتنی هاوین و پشووی سێ‌مانگه‌ی هاوینه منداڵانی بێ‌كار لێره ناچار ئه‌بن خۆیان بگه‌ڕێن و سه‌رگه‌رمی خۆیان بدۆزنه‌وه!

ئێره مه‌ریوانه! شه‌قامی " مه‌ردۆخ " ! رۆژی چوارشه‌ممه 31 ی جۆزه‌ردانی 85 ، كات‌ژمێر 6 و 23 ده‌قیقه‌ی دوانیوه‌ڕۆیه‌کی یه‌كجار گه‌رم و به‌پیس داخ ! ئه‌مه‌یش ئوتومۆبیلێكه كه لێره پێی ئه‌ڵێن " شله‌خه‌جێ " ! مۆدیلێكی " تویوتا " ی ژاپۆن! ئوتومۆبیلێك كه هه‌شت‌ساڵ له گۆڕه‌پانی شه‌ڕی ئێران و ئێراقدا به ده‌ست هێزه نیزامییه‌كانه‌وه بووه و دواتر فرۆشراوه به قاچاخ‌چییان بۆ ویراژدانی نامه‌ردانه له شه‌قام و كۆڵانی كورده‌واریدا به جۆرێ كه له‌م ساڵانه‌دا سه‌دان و هه‌زاران كه‌س به هۆی ئارتیست‌بازی شۆفیری ئه‌م ماشینانه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه و ئێسته ئه‌وراق كراوه و بووه به شوێنی ژێست‌گرتنی زارۆكی كورد! چ پێشینه‌یه‌كی هه‌یه ئه‌م " شله خه‌جێ " یه! ( ئه‌گێڕنه‌وه كه یه‌كه‌م ئوتومۆبیلی له‌م جۆره كه هاتووه به ئێره‌دا، به‌یانییه‌كه‌ی كابرای خاوه‌نی ئه‌بینێت كه له ژێر ئوتومۆبیله‌كه‌وه رۆنی موتوره‌كه‌ی رژاوه! سه‌رێك ئه‌كێشێته ژێری و ئه‌بینێت پێچێكی شله! هه‌ر له‌و ژێره‌وه روو ئه‌كاته ژنه‌كه‌ی كه ناوی " خه‌جێ " بووه و ئه‌ڵێت : " شله خه‌جێ " ! و ناوی ئوتومۆبیله‌كه له‌و رۆژه‌وه ئه‌بێت به : " شله خه‌جێ " !!!

.

 

/ 5 نظر / 11 بازدید
sobhi

منيش ئه م داستانه م بيستبوو . ئه م جوره ماشينا نه زور سه يرن . كه س تي يان ناگات . سوار بونيان تا بليي خوش و به كه يفه ، به لام قاتلانيكي زور گه و رن . زور زور گه و ره . . . هيچ كه سيش قصاصيان ناكات . . .

آوات

به خوا ئه م ماشينه شه‌ره خاستره له کایه‌ی کامپيوتری

کاتی خۆی له‌ ئه‌م جۆره ماشینه‌م زۆر سوتانوه.

sabah

همیشه پیم خوش بوو بزانم که بو ناوی ئه م ماشینه شله خه جی یه؟ زور سپاس!