كوردی ده‌ره‌جه یه‌ك !

-          یه‌كه‌م : ئه‌گێڕنه‌وه له شاری " قه‌زوێن " دا قێخایه‌ك ئه‌بێت كه به ژیرله‌ی مه‌مله‌كه‌ت ناسراوه. رۆژێك پیاوێك ئه‌چێته لای و ئه‌ڵێت كه له ماڵی دنیا ته‌نیا گۆزه‌یه‌ك و مانگایه‌كی هه‌یه! ئێستا مانگاكه سه‌ری كردووه به ناو گۆزه‌كه‌دا و ئه‌گه‌ری شكاندنی گۆزه‌كه و خنكاندنی مانگاكه هه‌یه! ژیرله فه‌رمان ئه‌دات سه‌ری مانگاكه ببڕن با گۆزه‌كه له شكاندن رزگاری بێت! دواتر ئه‌بینن كه سه‌ری مانگاكه كه‌وتوه‌ته ناو گۆزه‌كه. ئه‌مر ئه‌كات كه گۆزه‌كه‌یش بشكێنن! عه‌ینی ئه‌م كاره له ژیرله‌كانی وڵاتی ئێمه‌دا هه‌مووساتێ تیكرار ئه‌بێته‌وه. دڵنیام له داهاتوودا نه‌وه‌كانمان ئه‌م كارانه له یاد ناكه‌ن و به سه‌رداخستنه‌وه باسی ئه‌كه‌ن. قێخا هه‌ی قێخا...

-          دووهه‌م: شتانێك هه‌ن كه خۆمان له روودانیان‌دا به‌ش‌دار نه‌بووین و بێ‌ده‌سه‌ڵاتیی ته‌واومان بووه. وه‌كوو ئه‌مه كه له چ نه‌ته‌وه‌یه‌ك بین، له كوێ له دایك بین و ... زۆر شتیش هه‌ن كه به حه‌زی خۆمان به‌دی دێن. وه‌كوو: چۆن له بیرمان كه‌ڵك وه‌ربگرین. ده‌سه‌ڵاتی كوردی له باشووردا له مێژه سه‌لماندوویه‌تی كه بڕوای به هیچ بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی ده‌رهه‌ق به كورد نییه. حیزبایه‌تی له‌وێ بریتی بووه له مانه‌وه به هه‌ر قیمه‌تێ. به كوردی ئه‌م‌دیویان وتووه ئێرانی و به ژوورسه‌ریان توركییه‌یی! ئه‌مه بۆ ئه‌وه بووه كه له كاتی خۆی‌دا فرۆشتنیان كارێكی دشوار نه‌بێت! چون ئه‌وان ئێره‌یی نین! له درێژایی ته‌مه‌‌نی حیزبایه‌تی له باشووری كوردستان‌دا هیچ كوردێك ئه‌منییه‌تی گیانی نه‌بووه و هه‌موو ساتێ مه‌ترسیی له ناوچوونیان له لایه‌ن بیری باوه‌عه‌مره‌ی ئه‌وانه‌وه بووه. ئه‌مڕۆ رۆڵه‌كانی باكوور – كه كارم به دروستی یا نادروستی كاره‌كانیانه‌وه نییه و ته‌نیا وه‌كوو ئینسانێك ئه‌یانبینم – وه‌كوو میوه‌ی ناو میوه‌فرۆشی كه چۆن ئه‌كرێن به چه‌ند ده‌ره‌جه‌وه و ده‌ره‌جه تا باش‌تر بێت قیمه‌ت زۆرتر ئه‌بێت، خراونه‌ته ده‌ره‌جه‌ی ئاخره‌وه و قێخاكانی كورد له سه‌ریان له گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌ودا مامه‌ڵه ئه‌که‌ن! مه‌زاد هه‌ی مه‌زاد...

-          نازانم بۆچی هه‌میشه من و هه‌موومان به هه‌ڵه باس له هێندێ له وشه‌كان ئه‌كه‌ین! حیزب، به مانای حه‌قێقی خۆی هه‌رگیز له كوردستانی باشووردا بوونی نه‌بووه. ئه‌وانه‌ی ئه‌وێ ته‌نیا مشتێ سه‌ربازن كه هێزێكی " وه‌كوو میلیشیا " یی‌یان پێك هێناوه. تاقمێ چه‌كدار كه بۆ شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌ك نه‌بێ به كار هیچێ ناخۆن. له بیریشم نه‌چێ له " خۆخۆری " دا مامۆستان... حیزب هه‌ی حیزب...

 

/ 0 نظر / 12 بازدید