قسه‌ی پیاو یه‌كێكه؟!!!

-          یه‌كه‌م: مامۆستایه‌كی هاوكارم هه‌یه كه پێشتریش له كاتی خوێندكاری‌دا هاوپۆلم بوو. ئه‌و ئێستا له مه‌ریوان‌دا وانه‌ی " شیمی " ئه‌ڵێته‌وه! رۆژێك سوێندی خوارد كه له كاتێكه‌وه له ده‌رگه‌ی زانكۆ هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، لاپه‌ڕه‌یه‌ك نووسراوه كه باسێكی تازه‌ی " شیمی " تێدا كرابێ نه‌خوێندوه‌ته‌وه! له كاتێكه‌وه ئه‌و خوێندنی ته‌واو كردووه تا ئێستا دۆزینه‌وه‌ی گه‌وره له " شیمی " دا رووی داوه و كه‌شفی به‌رچاو كراوه. یانێ ئه‌مه ساڵه‌هایه زانسته‌كانی ئه‌و كۆنه بووه له هه‌مان كات‌دا خوێندكاره‌كان هێنده سڕ و ره‌حه‌ت‌خوازن كه هه‌موویان له خوایان ئه‌وێت كه‌سیان كاریان به سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌بێت! بۆیه ئه‌و به‌م بێ‌كه‌ڵكییه‌وه بۆی ده‌ست ئه‌دات كه درێژه به كاری بدات!

-          دووهه‌م: كاتێك شوعاره سه‌ره‌كییه‌كانی گرووپه كوردییه‌كان ئه‌بیسیت، هه‌ست به خه‌جاڵه‌تییه‌كی ته‌واو ئه‌كه‌یت! ده‌سته شوعارێكی كۆن و پرتووكاو كه ته‌نیا له ده‌ورانی گاری و داس و خاكه‌نازدا كاركه‌ردیان بووه و كورد وا ئه‌زانێت بۆ هه‌میشه ئه‌كرێت ئه‌مانه بڵێته‌وه! ناهه‌قیشی نییه! جه‌ماوه‌ر هه‌ست به بۆشایی قسه و كرده‌وه‌ی تازه ناكه‌ن و ئه‌وانیش كه ئێستا ئیتر پیر و په‌ك‌كه‌وته و چاخ و ورگن بوون نه تاقه‌تی به‌ڕۆژبوونه‌‌یان هه‌یه و نه توانای ئه‌و كاره‌یان ماوه! زه‌مانێك كرێكار و كرێكاری باو بووه و به هاتنی تێكنۆلۆژی تازه ژماره‌ی كاری ده‌ستی و رێژه‌ی كرێكار به ته‌واوی نزم بوونه‌ته‌وه! له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا كه ساڵێ جارێك شوعاری كرێكار و زه‌حمه‌ت‌كێش نادرێت، وه‌زعی كرێكاران زۆر له وڵاتانی روفه‌قای پێشوو كه زه‌مین و زه‌مانیان به شوعاری كرێكاری و زه‌حمه‌ت‌كێشی! به یه‌كه‌وه دووریبوو، باش‌تره! له‌م ناوه‌دا سێ‌ده‌سته زه‌ره‌ریان كردووه:

یه‌كه‌م ئه‌وانه‌ی به سه‌ر پشتیوانیی كرێكارانه‌وه حه‌سێبیان كردبوو! ئه‌وان حه‌سێبه‌كانیان پێچه‌وانه له ئاو ده‌رهاتن و هیچیان نه‌كرد به هیچ و كرێكاریش ئه‌وه نییه كه ئه‌وان حه‌سێبیان له سه‌ر كردبوو و وایان‌زانیبوو! دووهه‌م كرێكاران! ئه‌وان له پێناو شوعاره‌كانی كاسه له ئاش داختره‌كاندا تۆزێكیش وه‌زعیان باش‌تر نه‌بووه! ئاخر شوعارده‌ران یان به ده‌سه‌ڵات نه‌گه‌ییون یانیش ئه‌گه‌ر گه‌ییبن ئوردووگای كاری ئیجبارییان دامه‌زراندووه و ئه‌وه‌ی له دایه‌ره‌ی روفه‌قاوه چووبێته ده‌ر، كرێكار كه هیچ، خوای كرێكارانیش بووبێ، مافی هیچێ پێنه‌دراوه! سێهه‌م جه‌ماوه‌رێك كه نه كرێكار بوون و نه شوعارده‌ر! ئه‌مانه له هه‌موویان وه‌زعیان خراپ‌تر بووه! بیستنی قسه‌ی قۆڕی چه‌كه‌ره هاوردووی تیكراری مێشكیانی ئازار داوه و حه‌وسه‌ڵه‌یانی به سه‌ر بردووه! وابزام وه‌كوو مه‌لانه‌سره‌ددینیان لێ‌هاتووه! لێیان پرسی چه‌ن ساڵ ته‌مه‌نته؟ وتی 30 ساڵ. پاش 20 ساڵ دیسان لێیان پرسییه‌وه! هه‌ر وتی 30 ! ئاخر چۆن ئه‌بێت وتی: قسه‌ی پیاو یه‌كێكه! هه‌مووتانم خۆش ئه‌وێت! غیره‌تی نه‌بن و وابزانن رقم له ده‌سته‌یه‌كه و لایه‌نگری له یه‌كێكی‌تر ئه‌كه‌م! وا نییه ...

/ 5 نظر / 13 بازدید
سامان

ماندوو نه بيت. سه ردهانيکی منيش بکه

کورده‌گیان

مان گرتنی مامۆستایان له‌ شاری مه‌ریوان http://peyv.blogfa.com/post-144.aspx

حامید

ده‌سته‌کانت خۆش بێ و ماندوو نه‌بی. کاکه‌ گیان وا نه‌بوایه‌ین رۆژمان به‌م رۆژه‌ نه‌ده‌گه‌یش و تۆزقاڵێک به‌ره‌و پێشه‌وه‌ هه‌نگاومان ده‌نا. سه‌رکه‌وتوو بی

دوعا

http://do3a.blogfa.com tkaya sardani bkan,ba do3a la bir nakan به‌ردبارانکردنی "دۆعـــا" ئه‌و کچه‌ گه‌نجه‌ی که‌ ته‌نها تاوانی ئه‌وه‌ بوو خۆشه‌ویستی کرد!! له‌ناوه‌ڕاستی شارۆچکه‌ی به‌عشیقه‌و به‌به‌رچاوی سه‌دان که‌سه‌وه‌، و له‌سه‌ر تاوانی خۆشه‌ویستی"دۆعـــا" تا مردن به‌ردبارانکرا. www.do3a.blogfa.com