هــه‌ڵـــه‌بــــجه!

١-”ژیان” هه‌لێکه بۆ یه‌کجار! یه‌کێ ئه‌یدا – یا بۆی ئه‌ده‌ن – به خه‌سار و یه‌کێکی‌تر که ئازاتره، ئازا له کیسی نادات! بانگه‌شه‌ی خۆبه‌کوشت‌دان له پێناو هه‌رچی و به هه‌ر ناوێکه‌وه بێ، فێڵێکی کۆن و ناسراوه که هه‌میشه کڕیاری زۆری بووه و ئه‌مه نیشان ئه‌دات که گه‌وج، به فه‌وج ده‌س ئه‌که‌وێ و دۆزینه‌وه‌ی ئاقڵ، ده‌ورێکی باتڵه!
٢-ئێشی “هه‌ڵه‌بجه” به که‌سمان هه‌ستی پێناکرێت! داماوییه‌کانی هی تووشبووانی بووه و به‌س! ئێمه ساڵێ جارێ و ئه‌و جاره‌یش چه‌ن کات‌ژمێرێک ناوی ئه‌به‌ین و دووکانه‌که‌ی باز ئه‌که‌ین! خوێنیان به فیڕۆ چووه! ئه‌سڵه‌ن خوێن که رژا، به فیڕۆ نه‌چێ بۆ کوێ ئه‌چێ؟
٣-هه‌ر که‌س پێی خۆش بێ، ئه‌توانێ وه‌ک من بیر نه‌کاته‌وه! ئه‌سڵه‌ن ئه‌توانێ بیر نه‌کاته‌وه!

/ 0 نظر / 21 بازدید