ئێره كوردستانه! كه‌مێ هێواش !<?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

یه‌كه‌م:

چه‌ند ساڵ پێش ئێستا له شوێنێكدا مامۆستا بووم كه بۆ هه‌رشتێك نه‌قڵێكی خۆماڵییان بوو! ئه‌وان بۆ كه‌سێك كه پێشتر خۆی لێره‌دا ژییابێت و ئێستا نیشته‌جێی شوێنێكی‌تر بێت و به‌م حاڵه‌یشه‌وه خۆی له بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی نائاگا نیشان بدات به جۆرێ كه بڵێی تا ئێستا ئێره‌ی نه‌دیوه، ئه‌م به‌سه‌رهاته‌یان بوو: كچێكی خه‌ڵكی ئاوایی ساڵانێك پێش ئێستا به هۆی پێك‌هێنانی ژیانی هاوبه‌ش ئه‌چێته " شار " ! پاش ساڵێك دایكی ئه‌چێت بۆ سه‌ردانی له شاردا ! به دیاریش چه‌ند شتێكی لای خۆیانی بۆ ئه‌بات و له‌وانه " پیچك و مه‌نێ " ( دوو گیای به‌هاری كه له كوێستاندا ئه‌ڕوێن ). كچه‌كه روو ئه‌كاته دایكی و لێی ئه‌پرسێ: ئه‌مانه خۆیان ئه‌ڕوێن یا ئه‌یان‌وه‌شێنن! وه‌كوو بڵێی له ژیانیدا شتی وای نه‌دیبێت!

دووهه‌م:

تا ئێسته رووی نه‌داوه كه له كوردستاندا ئازادییه‌كی " نسبی " ئه‌ویش له جۆری " نیوبه‌ند " به دی‌بكرێت! ئه‌مه له رۆژ و ئاسمان و ته‌یره‌ن‌ئه‌بابیلیش ئاشكراتره! رۆژێك نووسیبووم كه كه‌سانێك وا هیچ ئاگایه‌كیان له بنه‌ماكانی هونه‌ر نییه، به مه‌سمووم كردنی هه‌وای شار و شێواندنی ته‌ناسوبی كار و كولاژكردنی ناشییانه‌ی چه‌ند شتێكی بێ‌ڕه‌بته‌وه بوونه‌ته هۆی "اغتشاش بصري " ! و ختووكه‌ی رۆحی ئه‌وانه‌ی ته‌نانه‌ت تۆزقاڵێك سه‌وادی به‌سه‌رییان هه‌یه! ئه‌مه نه گوناهه و نه هۆكاری شێواندنی قانوونی دێموكراسی له جۆری كوردییه! ئه‌م قسانه‌یش قسه‌ی من و ئه‌و نییه! ئه‌سڵن! قانوونن له هونه‌ره ته‌جه‌سسومییه‌كاندا! كه‌سێك كه پێی ناخۆشه ئه‌بێ بچێت یه‌خه‌ی " كروچه " و " رید " و دامه‌زرێنه‌رانی خوێندنگه‌ی " باهاوس " و ... بگرێت! ئه‌وزاعی ئێره‌یش ده‌سكردی من نین كه وه‌ڵامی چۆنێتی بده‌مه‌وه! من ته‌نیا ئه‌ڵێم ئه‌مڕۆ كه مافی هه‌ڵبژاردنی شته دڵخوازه‌كان نییه ناچار ئه‌بێ له گه‌ل وه‌زعی هه‌نووكه‌ییدا به باش‌ترین شێوه و به جۆرێ خۆمان " تطبيق " بده‌ین كه كه‌مترین زه‌ره‌ری مومكینه‌ی بێت! ئه‌مه شتێك نییه كه ئه‌مانه‌وێ به‌ڵكوو ئه‌وه‌یه كه ئه‌توانین! ئه‌مه‌یش كه مه‌سه‌له‌ن ئه‌بێ ژنانی ئێره مه‌قنه‌عه و مانتۆیان له به‌ر بێ! شێوێنه‌ر و دژی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤه، نه كه‌شفێكی تازه‌یه و نه قسه‌یه‌ك كه پێویستی به IQ زۆر بێت! گوێی هه‌موومان له‌م قسانه پڕه! ژیر ئه‌وه‌یه كه بۆ ئه‌وزاعی له رووی ناچاریی ئه‌مڕۆوه نوسخه بپێچێت! تۆ بڵێی دانیشتنی دوورۆژه‌ی ئێمه‌ له شوێنێكدا كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به ئاره‌زووی خۆیان ئه‌خۆن و ئه‌خه‌ون و خه‌و ئه‌بینن و جل له به‌ر ئه‌كه‌ن و ... دۆخی كوردستانی وه‌كوو نه‌قڵه‌كه‌ی ژووره‌وه له بیر بردینه‌وه! لێره‌یه‌كدا كه هه‌م تووشی گرفتی ده‌ره‌وه‌ین و هه‌میش زۆرێ له نوسخه‌پێچه‌كانمان تووشی " جهل مركب " ن!

 

 

/ 3 نظر / 11 بازدید

کاکه‌ سه‌لاح ! له‌ گه‌ڵ داوای سه‌رکه‌وتن و زه‌ینی وردبینت ، هیچم نییه‌ لێی زیاد که‌م ، هه‌رئه‌وه‌نده‌ نه‌بێ بڵێـم ئه‌شه‌مبیلا راس ئه‌که‌یت. هه‌ر بژی! نازانم سه‌رکه‌وتنی ئێتالیا بۆ وه‌ده‌ست هێنانی کووپه‌ی جیهانی چۆن لێک ئه‌ده‌یته‌وهانێ ؟

آوات

کاکه راستی بليم ليت حالی نه‌بوم

کازیوه

به داخه‌وه وات کردووه که رێگه به به‌حسی ئازاد ناده‌ی و دژه بۆچوونه‌کان به گۆپاڵی قسه‌ی ناشیرین ده‌کووتی. ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می بارودۆخی ژیان له کۆمه‌‌ڵگه‌ی ئه‌وێ بێ. ڕه‌نگه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌وێ بۆیه هه‌ر دێ و به هێزتر ده‌بن چونکه مێشکی زۆربه‌تانی وه‌ك مێشکی خۆیان لێ کردووه ... ئیتر خه‌می نییه، ئه‌وه یه‌کی وه‌ک تۆ و هه‌زارانی تر ناراسته‌وخۆ، ویست و داخوازییه‌کانی ڕێژیم ده‌پارێزن... هه‌مووتانی فێری سه‌رکوت کردن و له ده‌مدان کردووه... جێی داخه. ئیتر قسه کردن و به‌حس کردن ده‌گه‌ڵ مێشکێ که خۆی خاوه‌نی بیری خۆی نیه قازانجی چیه؟