1

   2

     3

        4

          5

             ؟

                پێنج ساڵ

    ئیمڕۆ ئه‌چینه ناو پێنجه‌مین ساڵی دامه‌زران و به‌رده‌وامیی بلاگی مامۆستا و خوێندكاران و بیره‌وه‌ریی ئه‌م چه‌ند ساڵه له ئه‌رشیڤی یاده‌كانم‌دا ته‌واو شاز و به‌رچاوه... ژیان له دونیای مه‌جازی‌دا تام و چێژی تایبه‌تی هه‌یه! شتێك كه جێگه‌ی داخه، كه‌می و نه‌بوونی بلاگی كوردییه له دونیای وه‌حشه‌تناك شلووقی بلاگستاندا و بێ‌ده‌وامیی ته‌ك و تووك بلاگێكه كه زۆرینه‌یشیان هه‌ڵگری نووسراوه‌ی نه زۆر تازه‌ و پڕ ناوه‌رۆك بوون! له ده‌ور و به‌ری ئه‌م شوێنه‌ی لێی ئه‌ژیم، كه‌م‌تر ماڵێك به‌دی ئه‌كه‌م كه كامپیوتێریان نه‌بێت و له ئینترنێت كه‌ڵك وه‌رنه‌گرن! به‌ڵام وه‌كوو هه‌موو شته‌كان، كورد لێره‌یشدا له ئیمكانات كه‌ڵكی ناڕاست وه‌رئه‌گرێت و بێجگه له چه‌ت كردن و باسی عیشقی نه‌بێت، كه‌ڵكێكی‌تر له ئینترنێت و كامپیوتێر نابینێت!

ده‌ستی هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه ئه‌گووشم كه له‌م ساڵانه‌دا هاوڕێییمانیان كردووه و به سه‌ردانه‌كانیان شاد ئه‌بین و بیستنی تێ‌بینییه‌كانیان جێگه شانازی‌یه‌...

   هیوای ته‌مه‌نێكی درێژتر بۆ بلاگه‌كه‌ی خۆمان و هه‌مووتان ئه‌خوازم...

/ 11 نظر / 15 بازدید
نمایش نظرات قبلی
ارببا

وبلاگیَکی جوان و رازاوه ت هه یه و سه رکه وتووبیت سه ردانی ئيمه ش بكة

امین

خوب عزيزم فارسی مينوشتی ماهم بفهميم چی نوشته...

دیاکو

سلام از وبتون خیلی خوشم اومد . یه مدتی منم شروع کردم به آموزش زبان کوردی خوشحال می شم یه سر بزنید

ارببا

پیروزبایی 1ی ئایار له هه موو کریکارانی کوردوستان ده که ین وبلاگیکی رازاوه ت هه یه و سه رکه وتووبیت

چاڵاوه‌

له‌وه‌ته‌ی بومه‌ته‌ خاوه‌ن کامپێتر که‌ وابزان نزدیک به‌ سێ سالێک ئه‌بێت به‌ردوام سه‌رادانی ئیره‌م کردوه‌، ئیستاش پێرۆز بای ئه‌م پێنچ ساڵه‌ت پێ ئیژم وهیوادارم ده‌یان پێنج ساڵی تر هه‌ربه‌رده‌وام بی له‌ ئه‌م کاره‌یا.

كوبی

پیرۆزبایی په‌بجه‌مین ساڵی بلاگه‌كه‌ت ده‌كه‌م و هیوادارم شادمان و به‌رده‌وام بیت! ماڵی تۆ دانێ له‌و ماڵانه‌یه كه من به‌ر ده‌وام سه‌ردانی ده‌كه‌م، ماڵت ئاوه‌دان، ژیانت كامه‌ران. كوبی

هه‌ژار

کاکه‌ سه‌لاح! ده‌ستخۆش بۆ نووسینه‌کانت و بژی بۆ شێلگیریت. شێلگیری به‌ واتای نه‌فه‌س درێژی خو وخده‌یه‌کی زۆر باشه‌ جا له‌ هه‌ر کارێک یان پێوه‌ندییه‌ک دا ده‌بێ باببێ. ئه‌گه‌ر ده‌کرێ زیاتر له‌ سه‌ر سه‌وڵاوا و هونه‌رستانی کچانه‌ی عیففه‌ت بنووسه‌! ئه‌نگوستت له‌ سه‌ر ته‌خته‌ی کلیل هه‌ر به‌ بڕشت بێ! هه‌ژار

عادل

fra khoshhalm salrozhi paya boont mobarak be ka barabara la gall hatni internet bo marivan va das pe krdneki reko pek la lay eway aziz. kadooi tawalodt 40 saat interneti balasha la layan sherkat soroush. tkaya payvandim pewa bka ta USERNAME VA PASST pe bdam.har bardawamo khosh bi hamisha nweshtakant akhwenmo law salawa ta esta

حامید

مامۆستا و قوتابیانی به‌ڕێز! هه‌رچه‌نده‌ دێره‌ به‌ڵام دێریش له‌ نه‌هاتن باشتره‌. پیرۆز و موباره‌کتان بێت و ده‌ستان خۆش بێ. منیش دووراودوور یه‌کێک له‌ میوانان و خوێنه‌رانی ئه‌م بڵاگه‌ بووم و هه‌میشه‌ له‌زه‌تم له‌ خوێنده‌نه‌وه‌ و دیتنی وێنه‌کانی بردووه‌. سه‌رکه‌وتوو بن و هیوادارم ببن به‌ مایه‌ی شانازی گه‌له‌که‌مان. ده‌بێ تێکۆشن و له‌ فێربوونی زانستدا زۆر چالاک بن چوونکه‌ گه‌له‌که‌مان زۆر له‌ دوایه‌. سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفه‌راز بن