1-       ئیمشه‌و میوانێكمان بوو كه به ده‌ست دایكیه‌وه ئه‌یناڵاند ! دایكێك كه ئه‌وی به هه‌تیوی و بێ‌باوك به‌خێو كردبوو و پێی گه‌یاندبوو. 25 ساڵ زه‌حمه‌ت و شه‌ونخوونی! ئێسته كه كاكه‌گیان بووه به خاوه‌ن ژن و مناڵ هه‌موو رابردووی له بیر چوه‌ته‌وه! دایكێك كه زه‌خمه‌كانی پێشووی ئێسته سه‌ری هه‌ڵداوه و نه‌خۆشه و پێویستی به تیمار هه‌یه، كه‌س حه‌وسه‌ڵه‌ی دانیشتنی به لاوه نییه...

2-       هه‌موومان پێشتر كاتێك مناڵ بووین، دنیایه‌كی تایبه‌ت به خۆمان بووه. ئه‌گه‌ر خوشك و برا یان یه‌كێكیمان بووبێ، خۆش‌ترین و به‌تام‌‌ترین زه‌مانمان له گه‌ڵیاندا تێپه‌ڕ كردووه! هه‌موو قسه‌كانمان هاوبه‌ش بوون. دواتر كاتێ گه‌وره بووین وه‌كوو كورد ئه‌ڵێ: هیچمان له هیچ! جیا بووینه‌وه و هه‌ر كه‌سێ وێڵ بوو به شوێن به‌ختی خۆیدا. ئیتر كه‌س رازی نییه بۆنی رابردوو بێنێته‌‌وه یاد...

3-       ئه‌م فه‌لسه‌فه‌چنینانه بۆ ئه‌وه بوو كه بڵێم ئیمڕۆ " نیان " شه‌ش مانگی ته‌واو كرد و پێی نایه ناو حه‌وته‌مین مانگی ژیانی! ئێمه‌ی دایك و باوك تا كاتێ مناڵین، هیچ نازانین و كاتێ شتمان زانی حه‌مماڵی مناڵین! چ دنیایه‌كی پێكه‌‌نین‌دار! دنیایه‌ك كه زۆرینه‌ی شته‌كانی له زۆر پێشتره‌وه مه‌حتووم و دیاری‌كراون! " نیان " توپولی و گووپن و هه‌میشه ده‌م به پێكه‌نینه! دروست پێچه‌وانه‌ی باوكی!

 

.25hcx3c.jpg

/ 2 نظر / 11 بازدید
آوات

هه‌ر بژی به شادی و کامرانی ئه‌م نيان خانی جووان

ئاسو+

ته‌مه‌ن دريژ بيت